كۆمپانیای زین به‌خێرهاتنی به‌شداربووه‌كانی ده‌كات و هێڵی پاره‌دانی پێشوه‌ختیان پێشكه‌شده‌كات به‌پێی پێداویستی و وداواكارییه‌كانیان، بۆیە بەده‌ستهێنانی ئه‌م هێڵه پێشوه‌ختە ئاسانە ئەگەر به‌شداربوو په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات.
- سه‌ردانی یه‌كێك له‌بنكه‌ی فرۆشتنی سه‌ره‌كی زین بكه‌ن یان نزیكترین خاڵی فرۆشتن، و بیرت نه‌چێ به‌ڵگەنامە داواكراوه‌كان له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت..
- پێدانی پاره‌ی كاراكردنی هێڵ.
- واژووكردنی گرێبه‌ست.
- ژماره‌ی ناوخۆییت به‌ده‌ست بێنه و دەتوانی یەکسەر كاری پێبکەیت.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانەی پێویستن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی پێشوەخت(پریپەید)
بۆ هاوڵاتیانی عێراقی:
بەڵگەنامەی پێویست:
- بەڵگەنامەی سەرەکی (ناسنامەی باری شارستانی یان پاسپۆرتی بەسەرنەچوو یاخود کارتی دەنگدان یان کارتی نیشتیمانی)
- بەڵگەنامەی پاڵپشت (کارتی زانیاری یان فۆرمی خۆراك)
سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان هەیە:
- پاسپۆرت
- وێنەیەکی کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی
تێبینی: بەڵگەنامەی داواکراو بۆ بەدەستهێنانی هێڵی زیارە (سیمکارتی گەشتیاران) سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان نییە:
- پاسپۆرت
- وێنەی مۆری هاتنە ژوورەوە یان کارتی نیشتەجێبوونی کاتیی