هەلەو..Pro پڕۆفیشناڵترین ئامێر

هەلەو..Pro پڕۆفیشناڵترین ئامێر


ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکسی نوێ گەیشتن، و دەتوانیت ئەمڕۆ ئامێرەکەت لە زین بەدەست بهێنیت. ئەو مۆدێلە هەڵبژێرە کە بۆ تۆ گونجاوە، شێوازی پارەدانی دڵخوازت دیاری بکە، و لە هەر ناوەندێکی سەرەکیی زین لە سەرانسەری عێراق وەریبگرە.

کاتێک ئایفۆن لە زین دەکڕیت، بە تەنها مۆبایل وەرناگریت، بەڵکو ئەزموونێکی تەواو وەردەگریت. ئەمانە سوودەکانی کڕینی ئایفۆنن لە زین، دابەشکەری متمانەپێکراو و مۆڵەتپێدراوی بەرهەمەکانی Apple:

  • بەرهەمێکی ئەسڵی گەرەنتیکراو
  • بەرهەمی ئەسڵی بە نرخی فەرمی
  • خزمەتگوزاری و پشتگیری دوای فرۆشتن
  • تیمێکی ڕاهێنراو لە هەموو هەنگاوێکی کڕیندا لەگەڵتدایە

ئایفۆن 18ی خۆت هەڵبژێرە

دوو مۆدێل، چوار قەبارەی بیرگە، و چوار ڕەنگ. ئایفۆن 18 پرۆ و ئایفۆن 18 پرۆ ماکس لە ناوەندە سەرەکییەکانی زین لە سەرانسەری عێراقدا لە رۆژی 1 تشرینی یەکەمی 2026 کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەست دەبن.

مۆدێل و قەبارە و ڕەنگی گونجاو هەڵبژێرە، پاشان شێوازی پارەدان دیاری بکە: بە یەکجار، یان بە قیستی مانگانە بۆ ماوەی 24 مانگ لەگەڵ پاکێجێکی شیاو پرایم پڵەس.

1- ئایفۆنەکان بە پارەدانی کاش

مۆدێل
قەبارە
پارەدانی کاش (یەکجار)
ئایفۆن 18 پرۆ
256GB
2,299,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ
512GB
2,699,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ
1TB
3,499,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ 2TB
4,599,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
256GB
2,499,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
512GB
2,899,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
1TB
3,699,000 د.ع
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
2TB
4,799,000 د.ع

بە چوار ڕەنگ بەردەستە

سیلڤەر · ڕەش · هەناری تۆخ · شینی سەهۆڵی


2- ئامێری ئایفۆن بە قیستی 24 مانگ

ئەمڕۆ وەریبگرە، و مانگانە پارە بدە.

تێچووی ئایفۆن 18ی نوێ بەسەر 24 مانگدا دابەش بکە لەگەڵ یەکێک لە پاکێجە هەڵبژێردراوەکانی پرایم پڵەس بۆ پۆستپەید، بۆ ئەوەی ئێستا لێی سوودمەندبیت و هەموو مانگێک بڕە پارەیەکی جێگیر و دیاریکراو بدەیت.

بۆ بەشداربووانی شیاو بەردەستە. مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن.

مۆدێل
قەبارە
قیستی مانگانە*
ئایفۆن 18 پرۆ
256GB
90,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ
512GB
106,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ
1TB
137,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ
2TB
182,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
256GB
99,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
512GB
114,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
1TB
144,000 د.ع مانگانە
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
2TB
190,000 د.ع مانگانە

*قیستەکانی ئامێرەکە بە ماوەی 24 مانگ دەدرێن، و کرێی مانگانەی پاکێجی پرایم پڵەس بە جیا هەژمار دەکرێت.


پاکێجە شیاوەکانی پرایم پڵەس کامانەن؟

مۆدێلی ئایفۆن
پاکێجە شیاوەکانی پرایم پڵەس
ئایفۆن 18 پرۆ
60K · 80K · 100K · 120K
ئایفۆن 18 پرۆ ماکس
80K · 100K · 120K


قیستی مانگانەت چۆن هەژمار دەکرێت

فاتورەی مانگانەت لە دوو بەش پێک دێت:


قیستی ئایفۆن + نرخی پاکێجی پرایم پڵەس

نموونە: ئەگەر ئایفۆن 18 پرۆ بە قەبارەی 256GB لەگەڵ پاکێجی پرایم پڵەس 60K هەڵبژێریت، پارەدانی مانگانەت بەم شێوەیە دەبێت:

بڕە پارەی مانگانە
بڕ
قیستی ئایفۆن
90,000 د.ع
کرێی پاکێجی پرایم پڵەس
60,000 د.ع
کۆی پارەدانی مانگانە
150,000 د.ع

تکایە ئاگادار بە فاتورەکەت لەوانەیە رسوماتی بەکارهێنان یان هەر رسوماتێکی دیکەی دەرەوەی پاکێجەکەت لەخۆ بگرێت، بەپێی بەکارهێنانی ئاسایی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و بەشداریکردنەکان.

کێ بۆ پلانەکانی قیست شیاوە؟

  • قیست بۆ بەشداربووانی شیاو بەردەستە، کۆمپانیای زین پەیوەندییان پێوە دەکات، یان بەشداربوو دەتوانێت سەردانی نزیکترین ناوەندی فرۆشتنی سەرەکیی کۆمپانیای زین بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە شیاوی خۆی و سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکە.
  • پێویستە بەشداربووانی شیاوی پریپەید بگوازرێنەوە بۆ پاکێجێکی شیاوی پرایم پڵەس.
  • کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوون (هەردووکیان بەسەرنەچوووبن) لەگەڵ خۆت بهێنە کە سەردانی ناوەندی سەرەکیی زین دەکەیت.
  • تەنها یەک پلانی قیستی چالاک بۆ هەر بەشداربوویەک ڕێگەپێدراوە.


زانیاری زیاتر دەربارەی پلانی قیست

پێش بەشداریکردن، تکایە ئاگاداری ئەمانە بە:

  • یەکەم قیستت لە یەکەم فاتورەی دوای کڕیندا دەردەکەوێت.
  • هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا پارە بدە بۆ ڕێگرتن لە سنووردارکردنی خزمەتگوزاری بەپێی ڕێساکانی کۆکردنەوەی پەسەندکراو بۆ پاکێجەکانی پرایم پڵەس.
  • پارەدانی بەشەکی بەردەست نییە، و پارەدانەوەی زووتر و پێشوەختە پێویستی بەوەیە هەموو پابەندبوونی ماوەی گرێبەستەکە بدرێت.
  • دەتوانیت پاکێجی پرایم پڵەس بەرز بکەیتەوە، بەڵام ناتوانیت بۆ خوار ئەو پاکێجەی لە گرێبەستەکەتدا دیاریکراوە دایبەزێنیت.
  • ناتوانیت بگۆڕیت بۆ پارەدانی پێشوەختە(پریپەید)، یان خاوەندارێتی بگوازیتەوە، یان گرێبەست کۆتایی پێ بهێنیت، یان ئامێرێکی دیکە بە قیست وەربگریت، تەنها دوای پێدانی هەموو پابەندبوونە شایستەکان.


گەرەنتی و پشتگیری فەرمی

هەر ئایفۆنێکی 18 لە زین لەگەڵ گەرەنتی و زەمانەتی فەرمیی Apple دێت، بۆ ئەوەی لە یەکەم ڕۆژەوە دڵنیا بیت. پشتگیرییش لە ڕێگەی پاڵپشتی فەرمیی Apple و دابینکەرانی خزمەتگوزاری مۆڵەتپێدراوەوە بەردەستە.

چۆن ئایفۆن 18 بەدەست دەهێنیت

سەردانی هەر ناوەندێکی سەرەکیی زین بکە بۆ کڕینی ئایفۆن 18 بە پارەدانی کاش، بەپێی بەردەستبوونی کۆگا و شێوازە بەردەستەکانی پارەدان. مۆدێل و قەبارە و ڕەنگەکان لەوانەیە لە ناوەندێکەوە بۆ ناوەندێکی دیکە جیاواز بن.

ئەگەر ئەو مۆدێل یان ڕەنگەت نەدۆزییەوە کە دەتەوێت؟ گرنگیدانت تۆمار بکە لە ڕێگەی ئاپی زینی العراق یان وێبسایەتەکەیەوە. تکایە ئاگادار بە ئەمە وەك حیجزکردن هەژمار ناکرێت و بەردەستبوونی ئامێرەکە گەرەنتی ناکات.

بەلاتەوە باشە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە داوا بکەیت؟ لێرە گرنگیدانت تۆمار بکە


مەرجەکانی کڕینی ئایفۆن 18

  • هەتا بڕی ئامێرەکان تەواو دەبن لە ناوەندە سەرەکییەکانی زین بەردەست دەبن.
  • نرخەکانی پارەدانی کاش نرخی یەکجاری ئامێرەکەن.
  • نرخەکانی قیست بریتین لە پارەدانی مانگانەی بەهای ئامێرەکە بۆ ماوەی 24 مانگ، و کرێی پاکێجی پرایم پڵەس بە جیا هەژمار دەکرێت.
  • قیست بۆ بەشداربووانی شیاو لەسەر پاکێجە دیاریکراوەکانی پرایم پڵەسی پۆستپەید بەردەستە: پاکێجی 60K یان سەرووتر بۆ ئایفۆن 18 پرۆ، و پاکێجی 80K یان سەرووتر بۆ ئایفۆن 18 پرۆ ماکس.
  • مۆدێل و قەبارە و ڕەنگەکان بەپێی بەردەستبوون.
  • بۆ وردەکاری زیاتر ، سەردانی نزیکترین ناوەندی سەرەکیی زین بکە


ئایفۆن 18 بکڕە، و لە کەشوهەوای کلاسیکۆدا بژی.

لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا راستەوخۆ لە یاریگاوە یەکێک لە گەورەترین ڕوبەڕوبوونەوەکانی جیهانی تۆپی پێ ڕاستەوخۆ لە یاریگاوە ببینە، لەوانەیە تۆ لەوێ بیت.

بکڕە. چالاک بکە. لەوانەیە تۆ لەوێ بیت.

هەر ئایفۆنێکی 18 لە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی زین بکڕە و چالاکی بکە لە ماوەی 1 تا 3 تشرینی یەکەم 2026 بۆ هەلی ئامادەبوونی راستەوخۆی یاری ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕاستەوخۆ لە بەرشەلۆنە.


یەکێک لە پێنج گەشتەکە ببەرەوە بۆ ئامادەبوون لە کلاسیکۆ

پێنج براوەی بە بەخت هەریەکەیان گەشتێک وەردەگرن بۆ تەماشاکردنی یاری ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە بەرشەلۆنە لە 25 تشرینی یەکەم 2026.

هەر گەشتێک ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

  • تیکتی فڕۆکەی چوون و هاتنەوە بۆ ئیسپانیا
  • مانەوەی هوتێل بۆ دوو شەو
  • تیکتی ئامادەبوون لە یاری ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە


چۆن بەشداری دەکەیت

ئاسانە. هەر ئایفۆنێکی 18 لە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی زین بکڕە و چالاکی بکە لە ماوەی پێشکەشکردنەکەدا:

1 تا 3 تشرینی یەکەمی 2026

ئەوەیە هەمووی. بەشداربووانی شیاو بە شێوەی ئۆتۆماتیکی بەشداری پێشکەشکردنەکە دەکەن، بەپێی مەرج و ڕێساکانی جێبەجێکراو. هیچ فۆرم و هەنگاوێکی زیادە نییە.

دەرفەتەکەت لەدەست مەدە. سەردانی نزیکترین ناوەندی سەرەکیی زین بکە

مەرج و ڕێساکانی تایبەت بە گەشتەکە

  • ئۆفەرەکە بۆ ئەو بەشداربووانە بەردەستە کە هەر ئایفۆنێکی 18 لە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی زین دەکڕن و چالاکی دەکەن لە ماوەی پێشکەشکردنەکە کە لە 1 تشرینی یەکەم 2026 تا 3 تشرینی یەکەم 2026 دەخایەنێت.
  • پێنج گەشت دەدرێن بە بەشداربووانی شیاو.
  • هەر گەشتێک تیکتی فڕۆکەی چوون و هاتنەوە بۆ ئیسپانیا، و مانەوەی هوتێل بۆ دوو شەو، و تیکتی ئامادەبوون لە یاری ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە 25 تشرینی یەکەم 2026 لە بەرشەلۆنە، ئیسپانیا لەخۆ دەگرێت.
  • براوە مافی هەیە گەشتەکە یان بڕێکی کاشی جێگرەوە بە بڕی 3,000,000 د.ع هەڵبژێرێت.
  • بڕە پارەی جێگرەوەکە بەبەهای 3,000,000 د.ع، جێگیرە و ناکرێت بە بڕێکی جیاواز بگۆڕدرێتەوە.
  • براوە بەرپرسە لە بەدەستهێنانی ڤیزای پێویست و پڕکردنەوەی هەموو مەرجەکانی سەفەری جێبەجێکراو.
  • ئەگەر براوە نەتوانێت ڤیزای پێویست بەدەست بهێنێت، مافی هەیە بڕە پارەی جێگرەوەکە هەڵبژێرێت، کە بریتییە لە 3,000,000 د.ع بێت
  • هەماهەنگی و رێکخستنی سەفەر لەگەڵ براوەکان دەکرێت دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی براوەکان.
  • گەشتەکە ناگوازرێتەوە، و ناکرێت بە کاش بگۆڕدرێتەوە تەنها بەپێی بژاردەی ئەو بڕە پارە جێگیرکراوەیەی کە ئاماژەی پێدراوە.
  • ڕێکخستنی یاریی و فڕۆکە و هۆتێلەکان بەپێی بەردەستبوون و مەرجەکانی حجزکردنە کارپێکراوەکان دەبێت.
  • زین مافی هەیە مەرج و ڕێساکانی ئەم  ئۆفەرە جێبەجێ بکات و هەر گۆڕانکارییەکی پێویست بەپێی مەرجە جێبەجێکراوەکان ئەنجام بدات.