ئایا پێویستت بەوە هەیە ئەپدەیتی خێرا یان هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکەتدا شەیر بکەیت؟ خزمەتگوزاریی Push to X لە زین، دەتوانێت یارمەتیدەرت بێت بەخێراترین شێوە و دەستبەجێ بگەیتە هەموو لایەك و لەهەر شوێنێکی عێراقدا بێت لە رێگەی ئینتەرنێتی زۆر خێرای 4.5G+ لە زین.
خزمەتگوزاریی نوێی Push to X لە زین کاردەکات بۆ باشترکردنی رێگاکانی لەپەیوەندیدابوونی خێرا لەناو کۆمپانیا و لەگەڵ بەشداربوواندا، هاوکات ئەمانەی خوارەوە بەردەست دەکات:
• خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی متمانەپێکراو و خێرا
• پەیوەندیکردنی پارێزراو
• سەلامەتی کارمەندان
• کارامەیی لە بەڕێوەبردنی کارەکان
• زیادکردنی پابەندبوون
هەموو ئەم تایبەتمەندییانە لە ڕێگەی یەک ئامێری بە کۆدکراو و پارێزراوەوە لە تۆڕی 4.5G+ ی زین بەردەستن، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە هەر شوێنێکی عێراقدا پەیوەندی بکەیت و لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە.
هەروەها خزمەتگوزاری Push to X لە زین بواری پەیوەندیکردن بە کۆمەڵێک کەس دەڕەخسێنێت، لەگەڵ ئاسانکاریی لە هەڵبژاردن و گۆڕینی تۆڕەکانی مۆبایل، هاوکات ئەم خزمەتگوزارییە بەوە جیادەکرێتەوە کە ئاستێکی باڵای متمانەپێکراوی هەیە، لەگەڵ خێرایی وەڵامدانەوە بە دەنگێکی ڕوون و کوالێتی ڤیدیۆی روون و ئاست بەرز.
خزمەتگوزاری Push to X دەرفەتت پێدەدات دەستبەجێ پەیوەندی بە هەموو ئەندامانی تیمەکەتەوە بکەیت، و لە ڕێگەی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تەواوکارەوە هەر گفتوگۆیەک بکەیت بە کارێکی کاریگەر .
بۆ بەدەستهێنانی روونکردنەوەی زیاتر دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییە و هەر تێبینی و پرسیارێکی تر، لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندی بکەن بە: business.care@iq.zain.com
چارەسەرەکانی گواستنەوەی داتاکانی M2M لە بەڕێوەبردنی زیرەکی پێوانەی ئاو و کارەبادا بدۆزەرەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی داتا و بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی ئاو و وزە بە متمانەیەکی بەرز
چارەسەری ناوەندی پەیوەندیکردن ڕێگەیەکی داهێنەرانە بۆ کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکانیان و وەرگرتنی پەیوەندییەکان بە ئاسانی و کاریگەرتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی تێچوون بۆ کۆمپانیاکان لەڕێگەی چەندین چارەسەری تەکنەلۆژی بۆ بەستنەوەی بگۆڕ و بەدالەی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنە جێگیرەکانی ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان.
لەگەڵ خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلامدا بڵاوبوونەوە دەستڕاگەیشتنەکانت فراوان بکە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنە لە رێگەی خێراتر گەیاندنی پەیام و بەرهەمەکانت، دڵنیابە لەوەی کە جیاوازتر دەبیت.