بەهێزترین ئۆفەرەکانی هاوین بۆ رۆمینگ لە ئیماڕات
پاکێجی ئینتەرنێت (5 گێگابایت)
پاکێجێکی ئینتەرنێتی رۆمینگە لە 5 گێگابایت پێکهاتووە بە 10 هەزار دینار بۆ ماوەی هەفتەیەك
بۆ بەشداریکردن لەم پاکێجە ژمارە 22 بە نامەیەك بنێرە بۆ 2050 یان پەیوەندی بکە بە ژمارە #225*
- ئەم پاکێجە بۆ سەرجەم بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پیشوەخت (پریپەید) بەردەستەن، هەروەها بۆ هێڵەکانی پۆستپەیدیش ئەوانەی کە خزمەتگوزاریی رۆمینگیان کارایە.
- بە پەیوەندیکردن بە ژمارە #225* دەتوانرێت پاکێجەکان بۆ کەسوکار و هاوڕێیان بکرێن بە دیاریی، هەروەها باڵانسی پاکێجەکەش دەزانرێت.
- توانای بەشداریکردنی زیاتر لە جارێك لەیەککاتدا لەگەڵ تایبەتمەندی کۆکردنەوەی نێوان یەکە خۆڕاییەکان و بەدەستهێنانی ماوەی بەسەرچوونی نوێ، نموونە: (ئەگەر لە پاکێجی هەفتانەدا بەشداریکرا و دواتر جارێکی دیکە لە پاکێجەکەدا بەشداریکرایەوە، پێشینەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ئەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی کەمترە تا ئەو کاتەی یەکە تەرخانکراوەکانی ئینتەرنێت تەواودەبن یان ماوەکەیان بەسەردەچێت، و پاشان بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەکەکانی تایبەت بەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی دوورترە).
- لە دۆخی کۆتاییهاتنی ماوەی پاکێجەکە یان تەواوبوونی سەرجەم یەکە خۆڕاییەکان، دەتوانی دووبارە بەشداری بکەیتەوە، چونکە لە دوای بەسەرچوونی ماوە، پاکێجەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ نابێتەوە.
- بۆ سوودوەرگرتن لە پاکێجەکان، پێویستە لانیکەم خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم (3G) لە هێڵەکەتدا کارا بێت.
- لەکاتی بەشداریکردن لە پاکێجەکەدا، بەکارهێنانی ئینتەرنێتی رۆمینگ لەسەر باڵانس دەوەستێت و دەتوانی دووبارە کارای بکەیتەوە لەرێگەی پەیوەندیکردن بە #225*
- دەتوانی لە پاکێجەکانی زین دا بەشداری بکەیت و لە کاتی گەڕان و رۆمینگدا سوودمەندبیت لە ئینتەرنێت و خەرجییەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت لە جیاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر باڵانس
- ئەم پاکێجە لە کاتی گەڕان و رۆمینگ لە وڵاتی ئیماڕاتدا بەردەستە، لەسەر هەردوو تۆڕی ئیتیساڵات و DU